بەیاننامەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردە مستەفا بارزانی
ئەمڕۆ چل و چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبەری نەتەوەی کورد و باوکی ڕۆحیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان، تێکۆشەری نەمر مستەفا بارزانی تێدەپەڕێت...
ماوەی نێوان ساڵیادی کۆچی دوایی لە یەکی مانگی ئاداردا و ساڵیادی لەدایکبوونی لە 14ی ئاداری 1903 تەنیا چواردە ڕۆژە و، لە نێوان ئەو دوو ڕێککەوتەدا حەفتا و پێنج ساڵ باوەڕی ڕەها بە دۆزی کورد و کوردستان چڕ بووەتەوە، سەرباری ئەو کاتە سەختانەی ماف و خواستەکانی گەلی سەربەرزمان داگیرکراو بوون. لەبەر ئەمەیش گەلی کورد لە سەرانسەری هەر چوار پارچەی کوردستان، خۆشیان ویست و چەکیان لەگەڵ هەڵگرت و لە ژێر ئاڵا و سەرکردایەتیی ئەودا خەباتیان کرد. ڕێباز و تێکۆشان و قوربانیدان و خۆڕاگریی ئەم سەرکردە گرینگە لە ئاست ئالنگارییە جۆراوجۆرەکان و، جوامێریی لە سەرکردایەتیکردنی شۆڕشگێڕان و، فەلسەفەی خەباتگێڕانەی کە ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتییانەی پەیڕەو کرد کە مافی گەلان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان زامن دەکەن و بنەماکانی دیموکراسیی ڕاستەقینە دەچەسپێنن، بوو بە ڕێبازێک بۆ بزووتنەوەی کورد بە گشتی و بۆ نەوە لە دوای نەوەی گەلەکەمان و، ئێمەیش پێشمەرگەی ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبین لەپێناو بەدەستهێنانی گشت مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لە بەرەوپێشبردن و پاراستنیان بەردەوام دەبین.
مستەفا بارزانی تەنیا سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ نەبوو، بەڵکو دیپلۆماتکارێکی نیشتمانپەروەر و سیاسەتمەدارێکی هەڵکەوتووی بێوێنە بوو، بە لێهاتووییەک سەرکردایەتیی دیپلۆماسیەتی کوردی کرد کە دوژمنانی ناچار کرد دان بە ڕەوایەتیی خەباتی کورددا بنێن، هەروەها پرسی کوردی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەرجەستە کرد و، هەستی نەتەوەیی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا چەسپاند و، بوو بە فاکتەرێکی جەوهەری بۆ داڕشتنی بناغەکانی خەباتی کورد و، سروشتی دۆزی کورد و کوردستان و، پرەنسیپەکانی خەباتی گەلی کورد، ئەوە بوو ناسنامە و خەباتی کورد و کوردستان بە ناو و خەباتی ئەو سەرکردە سەربەرزەوە گرێ دران. هەڵوێستی مەبدەئیی ئەم سەرکردە مەزنە لە کاتی دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی شەرەفمەندانەی لە یەکێتیی سۆڤیەتی جارانەوە بۆ عێراق لە پاش شۆڕشی 1958دا نموونەیەک بوو لە هاوئاهەنگیی گیانی شۆڕشگێڕانە لەگەڵ هەستی نەتەوەیی و چەسپاوەکانی پرسی کورد و بنەما سیاسییەکان و دانوستانە دیپلۆماسییەکان. لەو کاتەدا کە دنەدەر و خەڵاتی جۆراوجۆری پێشکەش کرا، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بەشێکی داواکارییەکانی گەلی کورد بگەڕێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی پرسی کورد پارچە پارچە نەبێت ئەوەی ڕەتکردەوە و، دەستەواژە بەناوبانگەکەی "سازش لە سەر کوردستان نییە" تا ئەمڕۆ بوو بە سەرمەشق بۆ خەباتی کورد لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە جۆراوجۆرەکاندا. ئەوەی سەرکردە بارزانی جیا دەکاتەوە، پێداگری و ئیرادەی درێژەدانی بوو بە گوڕی خەباتی کورد. ئەوە بوو لە دەیە جیاجیاکانی سەدەی ڕابردوودا سەرکردایەتیی چەندین شۆڕشی گەورەی لە کوردستاندا کرد و، ئەو شۆڕشانە ترسیان خستە دڵی ڕژێمە دیکتاتۆرییە کەللەڕەقەکانی ناوچەکە و، پیلانگێڕیی دژ بە خواستەکانی گەلی کوردیان تێکشکاند، تا ئەو ڕادەیەی وای لە دوژمنانی سەرسەختی یەکتر کرد هاوپەیمانی لە دژی سەرۆکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان مستەفا بارزانی ببەستن، بۆ ئەوەی زەبر لە کاروانەکەی بدەن، بەڵام شکستیان خوارد و ئەو هاوپەیمانییانە بوون بە مایەی ماڵوێرانی و شەڕی درێژخایانی نێوانیان، لە کاتێکدا کاروانی خەبات و تێکۆشانی بارزانیی سەرکردە بەردەوام بوو و، سەرەڕای ئەو هەموو پیلانگێڕییانە ڕێبازە پیرۆزەکەی بەردەوام بوو.
لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، سەری ڕێز بۆ قوربانیدان و خۆبەختکردنی گەورەی لە پێناو گەلی کوردستان لە پارچە جیاجیاکانی کوردستان دادەنەوێنین و، بەڵێنی پێ دەدەین کە ئێمەی ڕۆڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە کەرکووک کار دەکەین، "سازش" ناکەین و بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ گشت چاکەخوازاندا لەپێناو پاراستنی "کەرکووکی دڵی کوردستان" وەک جەنابیان لە وتە بەناوبانگەکەیدا وەسفی کردووە و باوەڕی تەواوی ئەو سەرکردە نەمرەمان بە گرینگیی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بۆ هەمیشە چوارچێوەی کارەکانمان دەبێت لەم پارێزگا ئازیزەدا.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان
1ی ئاداری 2023
بيان مكتب تنظيم محافظة كركوك -كًرميان بذكرى رحيل الزعيم مصطفى البارزاني
تمر علينا اليوم الذكرى الرابعة والاربعون لوفاة زعيم الامة الكوردية والأب الروحي للحركة التحررية الكوردية المناضل الخالد مصطفى البارزاني....
ان ذكرى وفاته في الأول من اذار تفصلها اربعة عشر يوما فقط عن ذكرى ولادته في 14 اذار 1903 وبين التاريخين تكاثفت خمسة وسبعون عاما، من الايمان المطلق بالقضية الكوردية بالرغم من الأوقات العصيبة التي كانت فيها حقوق وآمال شعبنا الابي مغتصبة. و لهذا أحبه الشعب الكوردي عبر بقاع كوردستان الاربعة وحمل السلاح معه وكافح تحت رايته وقيادته. فاصبح منهاجه ونضاله وتضحياته وصموده بوجه شتى التحديات، ونبله في قيادته للمناضلين، وفلسفته النضالية التي تبنت المواثيق الدولية التي تعهدت بحق الشعوب في تقرير مصيرها وتلك التي ترسخ مبادئ الديمقراطية الحقيقية، منهاجاً للحركة الكوردية ككل ولأبناء شعبنا جيلاً بعد جيل. ونحن سنبقى بيشمركة هذه المسيرة المقدسة الى ان ينال الشعب الكوردي كافة حقوقه المشروعة وسنمضي في ضمان تقدمها وحمايتها.
لم يكن مصطفى البارزاني زعيماً ثورياً فحسب، بل كان دبلوماسياً وسياسياً فذاً، فقاد الدبلوماسية الكوردية بحنكة أجبرت الأعداء على الاعتراف بأحقية النضالي الكوردي، وبلورت القضية الكوردية في المجتمع الدولي، ورصن الحس القومي الكوردي في أجزاء كوردستان الأربعة، فكان عاملاً جوهرياً في بلورة أُسس النضال الكوردي، وماهية القضية الكوردية، والمبادئ النضالية التي يتبناه الشعب الكوردي، فأرتبطت الهوية وترادف النضال الكوردي مع اسمه ونضاله. فكان موقفه المبدئي خلال مفاوضات عودته الكريمة من الاتحاد السوفيتي السابق الى العراق بعد ثورة 1958 مثالاً يدرس في تناغم الروح الثورية مع الحس القومي وثوابت القضية الكوردية والمبادئ السياسية والمفاوضات الدبلوماسية. حيث عرض عليه وبشتى المغريات العودة مقابل الاستجابة الجزئية لمطالب الشعب الكوردي، فأبى كي لا تتشظى القضية الكوردية، وأصبحت جملته المشهورة "لا مساومة على كوردستان" نبراساً للنضال الكوردي في التعاطي مع مختلف القضايا الى يومنا هذا. وما يميز الزعيم البارزاني هو إصراره وعزيمته في استمرار جذوة النضال الكوردي، فقاد العديد من الثورات الكبرى في كوردستان في مختلف عقود القرن الماضي، أرهبت الأنظمة الدكتاتورية العتيدة في المنطقة، واربكت المخططات التآمرية ضد تطلعات الشعب الكوردي، الى درجة دفعت الأعداء اللدودين الى التحالف ضده كي ينالوا من مسيرته الا انهم فشلوا وتحولت تلك التحالفات الى وبال وحروب طويلة فيما بينهم، في الوقت الذي استمرت مسيرة النضال والبطولة للزعيم البارزاني، كما واستمرت جذوة منهاجه المقدس على الرغم من كل تلك المؤامرات.
في ذكرى رحيله، نقف إكباراً وإجلالاً لتضحياته الكبيرة وتفانيه وصدقه واخلاصه في سبيل الشعب الكوردي في مختلف بقاع كوردستان، ونعاهده بإننا، أبناء الحزب الديمقراطي الكوردستاني العاملين في كركوك لن "نساوم" وسنبقى نعمل مع كل الخيرين للحفاظ على "كركوك قلب كوردستان" كما وصفها سيادته في مقولته المشهودة وسيكون ايمانه الكبير بأهمية صيانة حقوق جميع مكونات كركوك وترسيخ اسس الديمقراطية والتعايش السلمي إطاراً دائماً لعملنا في هذه المحافظة العزيزة.
الدكتور كمال كركوكي
مسؤول مكتب تنظيم محافظة كركوك – گرمیان
1 اذار 2023