بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی:بڕیاڕمان داوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حزبی و ئیداری نەکەین لەکەرکوک.
مەسعوود مەلا پەروێز بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە ئاگانیوزی ڕاگەیاند: هۆکاری بەشداری نەکردنی پارتی لە کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار کە یەکێکیان نەبوونی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک و
مەرجی دووەمی ئێمە ئەوەیە نامەنەوێت بۆ ئەنجامدانی یادەکانی ئادار و نەورۆز بەهیچ شێوەیەك مۆڵەت لەو هێزە سەربازیانە و پارێزگارێک وەربگرین کە شەرعی نین لەو شارە.