بابەتەکان

الجمعة، 19 فبراير 2021

ئەو کچە کەرکووکییەی لێرەوە بوو بەباشترین یاریزان و دەیەوێت لێرەیشەوە کۆتایی پێ بێنێ؟


ئاگانیوز
سۆنيا مەحمود ئەحمەدی تەمەن 29 ساڵ ماوەی چەند ساڵێکەلە شاری کەرکووکەوە دەستی کردووە بەیاری کردن و وەکو یاریزانی فوتساڵ یاری بۆچەندین یانە کردووە.

 ئێستا سۆنیا وازی لە یاری فوتساڵ هێناوە و ڕووی کردووەتە یاری تۆپى پێ و لەماوەی یاری کردنیشی لەیاری فوتساڵ دا بۆ جەندين يانەی هەرێمی کوردستان  ياری كردوه  لەوانە یانەکانی (گازی باکور و كەيوان و سولاڤی نوێ و  ئافره‌تانى هەولير و دووكان و ئاكرێ).

سۆنیا پاش پرۆسەی هـاوسەر گيرى و بوونی بەدایک لەیاری کردن دانە بڕاوە و بەردەوام بووە لەیاری كردن و لەلێدوانێکیشی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز باس لەوە دەکات، کە هەر چەندە بەهۆی لەدایک بوونی منداڵەکەیەوە بۆماوەی ساڵێک لەیاری کردن دابرا، بەلام دوبارە بەردەوامی بەیاری كردن داوە و گەڕاوەتەوە بۆ نێو یاریگا.

 گوتیشی: "پێم  وایە ئيتر كاتى ئەوە هاتووە  بەیەکجاری واز له يارى فوتسال بێنم چونكه حەزدەکەم  بچمە نێو یاریگای گەورە و لەوێوە گرنگی تەواو بەتواناکانم  بدەم هەر بۆیەش له ئێستادا پەیوەنديم كردوە بەيانەیى  ( نەوتی باکوور ) و یەکێکم لە یاریزانە سەرەکیەکان و يارى تۆپی پێ دەکەم لە یاریگای گەورە و کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو،  کە پرۆسەی هاوسەر کاریگەری زۆر دەکاتە سەر هەموو ئافراتێک، چونکە ئەرکی ماڵی دەکەوێتە سەر شان و پاشتر ئەرکی دایکایەتی و ئەمانەش هەمووی کاریگەری خۆی هەیە بەڵام ئەو توانیویەتی تاوەکو ئێستا بەردەوام بێت بەرەوپێش بچێت.

بەوتەی سۆنیا یەکێک لەخالەکانی سەرکەوتنی هـاوسەرەکەیەتی و زۆر زۆر هاوكاری بووە و ماوەى ٤ ساڵە  زۆربەباشی  پشتيوانی دەکات وهەمیشە يارمەتى داوە و ئەویش سوپاسى هاوسەرەکەی کرد، کە بەشێوەیەکی ماندوو نەناسانە لەگەڵی بووە.

سۆنیا لەئێستادا بڕیاری داوە واز لەیاری کردن بهێنێت و جارێکی تر وەک یاریزان بۆ هيچ يانەكى كوردستان ياری ناكاتەوە و دواى كۆتاى هاتنى خولى عيراقىش به شدارى ياريیەكى نێو دەوڵەتى دەکات و پاشان كۆتاى بەیاری كردن دەهێنێت و دەیەوێت وەک ڕاهێنار جارێکی تر بگەڕێتەوە نێو یاریگای یانەکانی کوردستان و عێراق و دەڵێت: "بە شێوەیەکی جیاواز دێمەوە یاریگاکان و  و ڕوو لەڕاهێنەرایەتى دەكەم"