ئاگانیوز
پەرتووکێكى نوێی کاوە تاڵەبانی یەکێک لەنوسەرە دیارەکانی کورد بەزمانی عەرەبی و بەناونیشانی(ململانێی حزبە سیاسییەکان و ڕۆیشتنی گەل بەرەو ڕووخان) چاپکرا.
لەلێدوانێکی دا بۆ ئاگا نیوز کاوە تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی وەکو کوردێک توانیویەتی واقعی سیاسی عێراق و کێشەکانی نێوان کورد و حکومەتی عێراق بەزمانی عەرەبی لەدووتووێی بەرهەمەکانی دا لەژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بڵاوی بکاتەوە.
کاوە محمد تاڵەبانی ناسراو بە(کاوە تاڵەبانی) لەساڵی 1972 لەشاری کەرکووک لەدایک بووە و دەرچووی کۆلیژی یاسایە و فەرمانبەرە لەدادگای کەرکووک و تاوەکو ئێستا خاوەنی نزیکەی ١٩٠پەرتووکی نوسراوی لەچاپ دراوە، کە سەرجەمی بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە بەزمانی عەرەبی چاپ کراوە.