بەپەلە…
فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، مەجید موسەوی ئاگادارییەکی توندی بڵاوکردەوە و وتی: سوپای پاسداران خەریکی ئامادەکاریی هێرشێکی وێرانکەرە، و پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی پەیوەندیان بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە هەیە دەستبەجێ چۆڵ بکرێن.
موسەوی وتی: پێشتر ئێوە ئێمەتان تاقیکردووەتەوە و جیهانیش بینیویەتی کە دەستان بە ئاگرکرد. بەڵام ئەمجارە کاردانەوەکە تەنها هاوشێوەی پێشوو نابێت، چاوەڕوانی شتێکی گەورە بن.
لە هەمان کاتدا داوای لە کارمەندانی کۆمپانیا پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان بە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد کە شوێنی کارەکانیان بەزوویی چۆڵ بکەن بۆ پاراستنی ژیانیان.
ئەم ئاگادارییە دوای ئەوە هات کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دوو کارگەی گەورەی پۆڵا لە ئێران؛ فولادی موبارەکەی ئەسفەهان و فولادی خووزستان کە بەپێی ڕاپۆرتەکان زیانێکی گەورەیان لێکەوت
ووە.
