ئاگانیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ووڵاتی تورکیا ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوای کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " ڕەمزی شەعبان بەرپرسی مەکتەبی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئێوارەی ئەمڕۆ لەوڵاتی تورکیا بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
شه‌عبان دوای تێکچوونی باری ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی تورکیا کراوه به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندروستی گیانی له ده‌ستدا و بڕیاره ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکرێته‌وه و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای پارتی به‌خاک بسپێردریت.