ئاگانیوز
شێرزاد ڕهشید کاکه بهڕێوهبهری خوێندنی کهرکوک ڕایگهیاند " ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٠۲۱/۱/۳۱ وە لەسەر ڕاسپاردە و چاودێری وردی جەنابی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز( دکتۆر ئالان حەمە سەعید) ، شاندی خوێندنی کوردی بە هاوڵی بەڕێوبەری گشتی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم مامۆستا( حسن سەرتیپ ) سەردانی بەڕێز وەزیری پەروەردەی عێڕاقی فیدڕاڵمان کرد بە ئامادەبوونی هەردوو بەڕێوبەری گشتی پرۆگرامەکان و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی فیدراڵ ..
لە کەشێکی دۆستانە و برایانە و پەروەردەییانە ، نیگەرانی و داواکاریەکانی خوێندنی کوردیمان گەیاندە بەڕێز وەزیری پەروەردەی عێڕاقی فیدراڵ و جەنابیان تێگەیشتنێکی زۆر باشی هەبوو بۆ داواکاریەکانمان ..
شایەنی باسە کە لەنێو کۆبونەوەکە بەڕێز دکتۆر ئالان وەزیری پەروەردەی هەرێم پەیوەندی تەلەفونی کرد بە جەنابی وەزیری پەروەردەی عێڕاقەوە و پاڵپشتی خۆی نیشاندا بۆ داواکاریەکانمان هەر بۆیە لەکۆتایی کۆبونەوەکە :
۱ـ بڕیاردرا کە هەموو ئەو بابەتانەی کە لە فەسڵ و ماددەکان بۆ هەرسێ قۆناغی (سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ) کە (تەرککراون )پەسەندبکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش جەنابی وەزیری پەروەردەی عێڕاق مامۆستا (حسن سەرتیپ ) ی ڕاسپارد کە بە نووسراوی بەرێوبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم (بابەتە تەرککراوەکان) ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو فەرمانی وەزاری پێ دەربچێت .
۲ـ بڕیاردرا کە وانەی ( زمانی کوردی ) داخڵ بکرێت لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ / وەزاری ( ۲٠۲٠_۲٠۲۱ )، لەجیاتی وانەی ( عەربی و ئاین ) کە تەرک دەکرێت .
بەناوی هەموو مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنی کوردیەوە سوپاس و دەسخۆشی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەردوو جەنابی وەزیرانی پەروەردەی هەرێم و عێڕاقی فیدراڵ دەکەین، سڵاو لە دڵسۆزیان و نمونەیان هەر زۆربێت ..
هەروەها دەسخۆشی لە بەڕێز بەرێوبەری گشتی پرۆگرامەکان مامۆستا ( حسن سەرتیپ ) دەکەین کە زۆر ماندوو بوو لەگەڵمان بە هاتنی بۆ شاری بەغدا و سوپاسی هەموو هەوڵەکانی دەکەین بۆ نزیککردنەوە بۆچونەکان و گەیشتن بە چارەسەر ..
هەروەها دەسخۆشی لە هەردوو بەڕێزان بەڕێوبەری گشتی تاقیکردنەوەکان و پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێڕاق دەکەین کە بەپیری داواکاریەکانمانەوە هاتن ..