بابەتەکان

الأحد، 25 ديسمبر 2022

پۆلیسی کەرکوک داعشی شەرمەزار کرد

 سەرچاوەیەکی تایبەت لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە ئاگانیوزی ڕایگەیاند: ڕووداوەکەی نزیک بازگەی کۆبانێ کە شەوی پێنج شەممە لە سەر هەینی ڕوویدا کە بەو هۆیەوە ئەفسەرێک و پۆلیسێک برینداربوونە چوار کەس دەستگیرکراون لە سەر ئەو دۆسیەیە و هیچ پەیوەندییەکیان بە داعشەوە نییە بەپێی ئەو دانپێدانانەی تاوانبارەکان بێت.

گووتیشی ئەو نووسراوەی کە داعش بڵاوی کردووەتەوە ساختەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی دانپیانانی تاوانبارەکان بڵاو دەبێتەوە کە تاوانی جۆراوجۆریان کردەوە.


جێگەی باسە میدیایی داعشە ئەو چالاکییەی وەک دەستکەوتێک بۆ خۆی گەڕاندەوە کە ئەنجامیانداوە دژبەهێزە ئەمینییەکان لە شاری کەرکوک.

ئەوەی ماوەتەوە بگوترێت هەواڵەکە ئەگەر داعش کردبێت گەورەترین دەستکەوت بۆ هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک دەگەڕێتەوە کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا چوار ئەنجامدرانی ئەو کارەیان دەستگیر کرد بەپێچەوانەوە ئەوانیش نەیان کردبێت کەواتە تەواوی ئەو چالاکییانەی دەڵێن تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک و بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە کە گوایە ئەوان ماوەن. لە هەردوو حاڵەتدا پۆلیسی کەرکوک براوەی یەکەمە