بابەتەکان

الأربعاء، 10 مايو 2023

پارتی کۆبوونەوەی تەلاری پارێزگای کەرکوکی بەجێ هێشت

 


مسعود مەلا پەروێز بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاگانیوزی ڕاگەیاند بڕیار بوو ئەمڕۆ بەیانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کۆبوونەوەیان هەبێت لەگەڵ یۆنامی لە نێو تەلاری پارێزگای کەرکوک

 مەسعود مەلا پەروێز گووتی بە بڕیاری پارێزگاری کەرکوک ئاگادار تەلاری پارێزگای کەرکوک ئاگادار کرا بۆیەوە کە وەک هاووڵاتی و سەردانی کەرە مامەڵە لەگەڵ حزبەکان بکرێت بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووە و بەو هۆیەوە لە کۆبوونەوەکە کشاینەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستی ئاگانيوز کەوتووە یەکێک لە خاڵی گرنگی کۆبوونەوەکە له‌سه‌ر دۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك و گه‌رانه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانە هەروەها ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وگرفتانه‌ی له‌سنوره‌كه‌ هه‌یه کە تائێستا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە

بەپێ زانیارییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگای بەیاننامەکی تایبەتەوە وەڵامی ئەو بابەتە دەدەتەوە