ئاگانیوز
به‌هۆی بڵاونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئاگری نه‌ورۆز ناکرێته‌وه له که‌رکوک و هه‌موو جۆره ئاهه‌نگێک به‌بۆنه‌یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حزبی سۆشیالیست ڕه‌سول ڕه‌ئوف به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " ئه‌م ساڵ به‌هۆی بڕیاره‌کانی به‌غدا بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا و که‌ره‌نتینه کردنی هاووڵاتیان ئاگری نه‌ورۆز ناکرێته‌وه به‌شێوه‌ی فه‌رمی و هه‌موو ئاهه‌نگێک قه‌ده‌غه کراوه.
ڕه‌ئوف گووتی " ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌بوایه هه‌ر ڕێگری ده‌کرا له یادکردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه له‌که‌رکوک.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی ئاگانیوز که‌وتووه به بڕیاری حکومه‌تی عێراق ڕۆژانی ١٩و ٢٠و ٢١ی ئازار قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
جێگای باسه ئه‌مه بۆ ساڵی دووه‌مه ڕێگری له کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌کرێت له که‌رکوک