بابەتەکان

الخميس، 29 أبريل 2021

داهاتی کۆمپانیای "بی پی" 21هێندە زیادی کردووە


 

ئاگانیوز
لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە 2.63 ملیارد دۆلار
به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو قازانجی كۆمپانیاكه‌ 21 هێنده‌ زیادیكردووه‌

داھاتی كۆمپانیایی بریتیش پێتڕۆلیۆمی بەریتانی لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ ئاستێکی پێوانەی تۆمارکرد و بەڕێژەی 232% لەسەر ئاستی ساڵانە بەرزبووەوە، ئەمەش دوای بەرزبووەنوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
بەپێی داتا داراییەکانی کۆمپانیای "بی پی"ی بەریتانی لە چارەگی یەکەمی 2021 توانیویەتی 2.63 ملیار دۆلار داهات کۆبکاتەوە، کە ئەمەش 232%ی داهاتی چارەگی یەکەمی ساڵی رابردوویەتی، کە 791 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو.
هەر به‌گوێره‌ی داتاکان، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە بەرارورد بە هەمان چارەگی ساڵی رابردوو 21 هێندە زیادیکردووە و کۆی گشتییەکەی 115 ملیۆن دۆلاربووە.
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی داهاتی کۆمپانیا بەریتاینییەکە، کۆی گشتی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایە لە دواین چارەگی ساڵی 2020 ـدا لە 38.94 ملیار دۆلارەوە بۆ 33.3 ملیار دۆلار لە یەکەم چارەگی ئەمساڵ دابەزیووە.
زیادبوونی داهاتی کۆمپانیا نەوتییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ئاستەکانی 60 دۆلار، ئەم بەرزبوونەوەیەش جارێکی دیکە هیوای بۆ کۆماپنیا نەوتییەکان گەڕاندەوە و لە مەترسی مایەپووچ بوون دووریان دەخاتەوە.