بابەتەکان

الجمعة، 10 ديسمبر 2021

لەمەودوا ئافرەتان دەتوانن لە خۆیان بدەن

 


بەچاودێری سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، تەكییەكی سەر بەتەریقەتەكە تایبەت بە ئافرەتان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوە.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەمراسیمی كردنەوەی تەكیەكەدا لەپارێزگای سنندج رایگەیاند، تەریقەتی كەسنەزانی و هەمو دەروێشەكانی لەخزمەتی مرۆڤایەتیدان، و تەریقەتەكە رۆڵێكی گەورەی هەیە لە یەكگرتنی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی خۆشەویستی و ئاشتی لەنێوان خەڵكیدا.

دووپاتیشیكردەوە، ئەوان دژی هەمو ستەم و رقهەڵگرتن و جیاكاریەكن و بەردەوام لەخزمەتی پەیامی مرۆڤایەتی و كۆمەڵگا و هەموو نەتەوەكانن.

كردنەوەی تەكیەكی كەسنەزانی تایبەت بەئافرەتان لە پارێزگای سنندج، بەیەكەمین تەكیەی ئافرەتان لە كۆماری ئیسلامی ئێران هەژمار دەكرێت و مەراسیمەكەش كە خەڵكێكی زۆر ئامادەی بون، بەژمارەیەك چالاكی ئایینی سۆفیگەری كۆتاییپێهات.