ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوز ڕایگه‌یاند، هێزه ئەمنییەکانی کوردستان ٣ که‌سیان کردووه بەتۆمەتی تێوەگلان لەهێرشە موشەکییەکەی هەولیر دەستگیرکردووە ، ئۆپەڕاسیۆنەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەیسی مەسعود بارزانی کراوە.
وتیشی: "ئەو کەسانە لەئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی دژەتیرۆری سەربە دەزگای پاراستنی سەربە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون و په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به هێرشەکەی شه‌وی ١٦ـی ئەم مانگە، کە له ڕێی ٨ مووشکه‌وه چه‌ند شوێنێکی هه‌ولێر کرایە ئامانج.
سەرچاوەکەی ئاگانیوز هیچ ڕوونیکرده‌وه‌یه‌کی نەدا دەرباره‌ی ناسنامه‌ی دەستگیرکراوان و ئەو لایه‌نه‌ی هێرشەکەی ئه‌نجام داوه.
له ساتی یه‌که‌می هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر میدیاکانی پارتی ڕایانگه‌یاند، کە هێرشەکە له سنوری شارۆچکه‌ی دووبز له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییەوە ئەنجام دراوە و دواتر ده‌رکه‌وت هێرشەک له سنوری شاری هه‌ولێره‌وه ئەنجامدراوە و حه‌شدی شه‌عبیش له ساتی یه‌که‌می هێرشەکەدا ڕەتیکردەوە، پەیوەندییان بەو هێرشەوە هەبێت و هەڕەشەی ئەوەشی کرد، کەهەر کەس و لایەنێک ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ درێژ بکات، ئەوا ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.