پۆلیسی کەرکوک هێزەتایبەتەکەی ڕەوانەی ماڵەکەی کرد و گەمارۆی خستەسەر.
ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی کەرکوک ئاگادارکرایەوە لەوەی لەگەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک ژن و منداڵەکانی بە بارمتە گرتووە و دەیانەوێ بیانکوژێت.
دەستبەجێ بەفەرمانی لیوا کاوە غەریب هێزێکی تایبەتی پۆلیسی کەرکوک ڕەوانەی ماڵەکە کرا و خۆشبەختانە ژن و منداڵەکان ڕزگارکران بەڵام پیاوەکە تائێستا خۆی ڕادەستی هێزەئەمنییەکان نەکردووە و تەواوی ماڵەکە گەمارۆ دراوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند نامانەوێ بەڕووبەڕووبونەوه و تەقەکردن ئەو کەسە دەستگیربکەین دەمانەوێ بەبێ ئەوەی زیانی گیانی پێ بگات خۆی ڕادەستی هێزەئەمنییەکان بکات.