بابەتەکان

الجمعة، 10 فبراير 2023

شانازى دەکەم بەوەى کاکەییم، چونکە ئایینێکى کوردیە.

 ئێستا لە ڕێى ماسنجەرەوە و لە چەند کەسێکەوە ئەم نوسراوەم پێگەیشت.

بەو بۆنەیەوە، وەك کاکەییەك ڕایدەگەیەنم، من و زۆربەى کاکەییە ڕاستەقینەکان، موریدى هیچ شێخ و سەییدێك نین، تەنانەت لە ئایینى کاکەییدا مورید و شێخایەتى بونى نیە، چونکە کاکەیى ئایینە نەك تەریقەى تەسەو


ف. بە هیچ شێوەیەکیش پەیوەندیمان بە ئایینى ئیسلامەوە نیە.

لەم ڕۆژانەشدا ئەو ڕاستیانە بە پێى سەرەنجام دەسەلمێنم.


سەرەەمى ئاغایەتى و دەرەبەگایەتى و گەمژەکردنى خەڵکى فەقیر و سادە بە سەرچوو، ئەم ڕەفتارانەش دەبێت کۆتایی پێ بێت، هەر ڕۆژەى گروپێك خۆیان دەکەنە ڕیش سپى و نوێنەر و ئاغا و شێخى کاکەیى، بە ڕاستى مایەى شەرمەزاریە لەم سەردەمى تەکنەلۆجیا و سۆشیل میدیادا تازەخەڵکانێك پەنا بۆ ئەم جۆرە ڕەفتارانە بەرن و بێ مۆڵەت خۆیان بە نوێنەرى کۆمەڵگاى کاکەیى دانێن ، کە کاکەیى ئایینى دەیان عەشیرەت و تیرە و هۆزى کوردیە.


#شانازى دەکەم بەوەى کاکەییم، چونکە ئایینێکى کوردیە.

نووسینی: ئازاد کاکەیی