بەسوتاندنى بارەگاکانى پارتى ناتوانن ڕێگربن لەبەردەم هەوڵەکانمان بۆ ئاسایى کردنەوەى دۆخى کەرکووک
دەستێکى ڕەشى ناحەز بە ئاسایی کردنەوەى دۆخى کەرکووک و گەڕانەوەى پارتى بۆ شارى کەرکووک کە هەموو نەتەوەکانى ئەو شارە چاویان لە هەنگاوەکانى پارتى و سەرۆک بارزانییە بۆ گەڕاندنەوەى ئاسایش و ئیدارەیەکى شەرعى و ئاوەدانى بۆ ئەو شارە پەلامارى بارەگایی پارتى دەدەن و دەى سوتێنن.
پارتى ئەو حزبەییە شۆڕشێکى لەسەر کەرکووک دانا و قەت ئاماددە نییە بەم کارە ترسنۆکانەى کەسانێکى ناحەز تۆسقاڵێکیش پاشەکشێ بکات لە ناسنامەى کوردى کەرکووک و خزمەت کردنى بە هاووڵاتییانى هەموو نەتەوەکان، لە دوواى خیانەتى ١٦ـى ئۆکتۆبەریشەوە هەموو کورد لەو شارە بۆى دەرکەوت تەنها پارتییە دەتوانێت ئاسایش و ئارامى و شکۆ بۆ هەموونەتەوەکانى شارەکە و بەتایبەت کورد بگەڕێنێتەوە بۆیە چاویان لەو کاتژمێرەیە پارتى بڕیارى تەواوەتى دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک بە ئاڵاى پیرۆزى کوردستانەوە.
دەبینن لە دوواین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق زۆرینەى دەنگدەران متمانەیان بە پارتى و کاندیدەکانیان کردووە, پارتى ژمارە یەکە لەو شارە، پێیان هەزمناکرێ و لە ڕێگەى ئەو کارە ترسنۆکانە داخى خۆیان بە دارو بەردى بارەگاکانمان دەردەکەن بەڵام نازانن زیاتر لە دڵى خەڵکى کەرکووکى دڵى کوردستان خۆشەویست دەبیین.
ئێمە پێیان دەڵێن ، تاکە حزب لە ناوچەکە دروستکراو نەبێت و بەرى خوێنى شەهیدان و فرمێسکى دایک و باک و ژنى شەهیدانبێت ئەوە پارتییە بە ڕێبەرایەتى مەلا مستەفاى بارزانى، لە ساڵى ١٩٤٦ هاتە ڕاگەیاندن و لە هەرچوارپارچەى کوردستان، کوردستانیان پشتیوانیانکرد، دووژمن هەرچەندە بەهێزبێت ئەوە لەبەردەم پارتى و سەرۆکەکەى چۆکى داداوە بە پشتیوانى خواى گەورە و گەلى کورد، بۆیە ئێمە هەمیشە چاومان لە خزمەت کردنى خەڵکى خۆمانە و خۆناچەمێنین و بەردەوام دەبین و بە هەموو نەیارەکانمان دەڵێن ،هەرچەندە ببنە دڕک لەبەردەمان ئەوە ئێمە زیاتر هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێن.
ئارەزوو جەبار