بابەتەکان

الخميس، 16 فبراير 2023

ئافرەتێکی هەڵەبجە هەموو شتێکی ئاشکرا کرد


 ئافرەتێکی میهرەبانی پارێزگای هەڵەبجە بەناوی مھاباد کامیل کە هاوکات سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجەیە بڵاوی کردەوە و  داوا لە هاوڕێ ئەنوەر دەکات کە قبوڵی بکات لە ئێستاوە ببێت بە کوڕی گەورەیی ئەو ڕایگەیاندووە لە ئێستاوە "بەڵێن دەدەم دایکێکی میھرەبانبم و لەگەڵ منداڵەکانم ھیچ جیاوازییەکت نەکەم".

هاوڕێ 37 ساڵ  و  یەکێکە لە ونبووەکانی کیمیابارانی ساڵی 1988ی شاری هەڵەبجە، بەڵام دوای سێ دەیە ژیانكردن لەگەڵ خێزانێكی كەركوكی، چوارشەممە 15ی شوبات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە، جەختیكردەوە "پشكنینی DNAیم بۆ كراوە و دەركەوتووە DNAی من لەگەڵ باوكم (مەحمود فەتاح)، سەد لە 100 هاوتا بووە، ئێستا من خێزانەكەی خۆمم دۆزییەوە". ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو كەسەی DNAی لە هاوڕێ دەچێت و ناوی مەحمود فەتاحە، دەڵێت "ئەو كوڕی من نییە، كوڕەكەم مردووە".