بابەتەکان

الاثنين، 19 ديسمبر 2022

دکتۆر کەمال دۆخەکەی شەڵەقاند


 دکتۆر کەمال کەرکوکی سەرۆکی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی بەرنامەیەکی کەناڵی 24ی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دوو برای پارێزگاری ئێستای کەرکوک داعشبوون و ئێستا دەستە راست و چەپین , یەکێک لەو برایانەی راکان جبووری، سەرکردەیەکی داعش بوو، ئەوەی دیکەشیان لە حەویجە پێشمەرگە بەدیلگیراوەکانی بەردباران کردووە.


ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی لە کەرکوک و گەرمیان، ئاماژەی بە بوونی ھەماھەنگی لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک و چەکدارانی داعش، بە پێویستیشی زانی دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکانی عێراق بەووردی لەو دۆسیەیە بکۆڵنەوە.