لیوا کاوە غەریب سەرجەم هێزەکان
دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئاگانیوز
بەفەرمانی فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوە سبەی شەممە سەرجەم هێزە ئەمنییەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەبەشێکی زۆری شەقامەکانی کەرکوک هێزەکانی پۆلیس بڵاوەیان پێدەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەئاگانیوزی ڕاگەیاند هۆکاری حاڵەتی ئامادەباشی و بڵاوکردنەوە هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیانە لەو شەقام و ئەو شوێنانەی ئاهەنگی سەری ساڵی تێدادەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز سبەی چەند شەقامێکی نێو شاری کەرکوک دادەخرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ.