بابەتەکان

الجمعة، 25 مارس 2022

بەپەلە ...هەڵبژاردن لە عێراق دووبارە دەکرێتەوە ئەم پەرلەمانە هەڵدەوشێتەوە

 


زانیاری و داتا و ئامارەکان دەڵێن بەیانی ئەم دۆسیە یەکلایی ناکرێتەوە، پارتی و هاوپەیمانەکانی تائێستا تەنها 168 دەنگیان مسۆگەرە، یەکێتی و هاوپەیمانەکانی تائێستا تەنها 101 دەنگیان مسۆگەرە.


 پارتی پێویستی بە 52 دەنگی جیاوازی حیزبەکان، ئەندامە بێ لایەنەکان هەیە، بۆ یەکلایی کردنەوەی (ڕێبەر ئەحمەد) کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.


یەکێتی پێویستی بە 9 دەنگە بۆ تێکدانی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق.


تا ئێستا 60 پەرلەمانتار یاری دەکەن، لە نێوان هەردوو بەرە، ئێنجا بۆ پارە بێت، یان نەبوونی متمانە یاخود ترس......هتد 


ئێستا لە شەقامی بەغدا ئاگر دەبارێت! پەرلەمانتارانی سەربەخۆ نەخۆش دەکەون، خێزانیان بە بارمەتە دەکرێت، کڕین و فرۆشتن بە دەنگ دەکرێت، هەڕەشەی لە خۆیان و خێزانی لەڕووی گەندەڵی و سەربازی و دارایی... دەکرێت هتد.


یەکشەمە حەلبوسی لە تاران دەبێت، ڕەنگە ئەویش دوای سەردانەکە پاشەکشە بکات لە پرۆسەکە یاخود بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر پرۆسەکە.


هەموو ئەگەرەکان دەڵێن هەڵبژاردنی عێراق دووبارە دەکرێتەوە.


دانیشتنی بەیانی لە سەر لێواری دواخستنە.


یەکەمجار کورد و پۆستی سەرۆک کۆمار و حیزبەکانی عێراق و کوردستان دابەش دوو بکات.


ئەگەر بەیانی دانیشتن بکرێت، یەکگرتوو لەگەڵ پارتی و هاوپەیمانەکانی پارتی بەشداری دەکات.


نەوەی نوێ و کۆمەڵ لەگەڵ یەکێتی و هاوپەیمانەکانی بەشداری ناکات.


پۆستی سەرۆک کۆمار ڕەنگە ئەمجارە سەری  پەرلەمانتاران بخوات، چونکە ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، دیار نیە خانەنیشین دەکرێن یان نا. چارەسەر بۆ ئەم دۆخە دیاری نەکراوە، لە ڕووی یاسایی و دەستووری لە عێراقدا.


یەك ڕۆژی دیکە ئەم كێشەیە بەردەوام بێت لایەك لە پەرلەمانتاران خۆیان دەخەنە نەخۆشخانە، ئینجا بۆ نەخۆشی بێت یان بۆ پارە یاخود لە ترسان یان لەبرسان بێت.


بۆیە بۆ  پارتی و یەکێتی، قورسە متمانە بە پەرلەمانتارە سەربەخۆ و پارە خۆرەکان بکەن، بۆیە تا دوا خوڵەک دۆخی عیراق وونە، وەک ئاگر وایە.

ئەرشەد شوانی