ئاگانیوز
کەمێک پێش ئێستا لەبەغدا هێرشکرایە سەر ماڵی فەرماندەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە بەسەختی بریندراکرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای بەغداد بەئاگانیوزی ڕاگەیاند، چەند خولەکێک پێش ئێستا لەگەڕەکی ئیعلامی لەباشوری خۆرئاوای پارێزگای بەغداد هێرشکرایە سەر ماڵی (ئەحمەد عەبدولموتەلیب عەبدولڕەزەق) فەرماندەی لیوای45ـی کەتائیبی حزبوڵڵای سەربە حەشدی شەعبی.
سەرچاوەکە وتیشی: " هێرشەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و لەئەنجامی هێرشەکەشدا هاوسەرەکەی و سێ لەمنداڵەکانی فەرماندەکەی حەشدی شەعبی کوژراون و خودی فەرماندەکەش بەسەختی برینداربووە و لەئێستاشدا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دایە".
هێرشەکە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەڕمی کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی هێزەکانی ئەمریکای لەعێراق ڕاگەیاند.