بابەتەکان

السبت، 5 يونيو 2021

لەبارەی هاوسەرگیری دینا لەگەڵ كوڕی حسێن یەزدان پەنا روونكردنەوە دەدرێت

 


پارتی ئازادی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كوڕی سەرۆكی حزبەكەیان هاوسەرگیری لەگەڵ دینا كردبێت و رایدەگەیەنێت، حسێن یەزدان پەنا هیچ كوڕێكی بەناوی بەهرام-ەوە نییە.


لەو روونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی بۆ ئاگانیوز نێردراوه‌ ، مەكتەبی پەیوەندییەكانی سلێمانی پارتی ئازادی كوردستان، ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دینای گۆرانیبێژ كردووە، هیچ پەیوەندییەكی خزمایەتیشی بە بنەماڵەی یەزدانپەناوە نییە.


دەقی روونكردنەوە:


ئاگاداریی و روونكردنەوە


ئەمڕۆ لە شۆسیالمیدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، هەواڵێك بڵاوبۆتەوە كە كوڕی بەڕێز كاك حسەین یەزدانپەنا بەناوی "بەهرام" هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی گۆرانی بێژ " دینا" كردووە.


لێرە بە ئاگاداریی هەموو لایەك دەگەیەنین كە ، ڕێزدار حسەین یەزدانپەنا هیچ كوڕێكی نییە بە ناوی "بەهرام" ئەو بەڕێزە هیچ پێوەندییەكی خزمایەتیشی بە بنەماڵەی بەڕێزی یەزدانپەنا وە نییە. بۆ ئاگاداریی ڕایگشتی.


مەكتەبی پەیوەندییەكانی سلێمانی 

پارتی ئازادیی



كوردستان PAK

5/6/2021