بابەتەکان

الجمعة، 4 يونيو 2021

ئاگانیوز هۆکاری ئامادەنەبوونی دوو بەپرسی باڵای ئەمنی کەرکوک پێشوازی لەعەمارحەکیم ئاشکرا دەکات



ئاگانیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی مەدەنی نێودەوڵەتی ئازادی گەیشتنە پارێزگای کەرکوک.

بەهۆی ئەوەی ماوەی چوار ساڵە لەکەرکوک حکومی سەربازی پەیڕەو دەکرێت و باری نائاسایی لە پارێزگاکە ڕاگەیاندراوە، بۆیە دەبێت لەکاتی سەردانی کردنی هەر شاندێکی باڵای حکومی و سیاسی و ئەمنی دا، هەریەکە لەفەرماندەی ژووری ئۆپەڕاسیۆن سەربازییە هاوبەشەکانی کەرکوک و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لەپێشوازی شاندەکەدا بن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەمڕۆ هیچ یەکێ لە لیوا عەلی فرێجی فەرمادەی ژووی ئۆپەڕاسیۆن سەربازییە هاوبەشەکانی کەرکوک و عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، نەلەفڕۆکەخانە و نە لەدیدار و چاوپێکەوتنەکان دا لەپێشوازی عەمار حەکیم دا نەبوون.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاگانیوز ئەمڕۆ داوا لەو دوو فەرماندە باڵا ئەمنییەی کەرکوک کراوە بۆئەوەی لەپێشوازی عەمار حەکیم ئامادەبن، بەڵام هۆکاری ئامادەنەبوونیان بۆئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێیان وابووە ئەو سەردانەی عەمار حەکیم و شاندی یاوەری سەردانێکی فەڕمی و گرنگ نەبووە و نەیانویستووە هاوشێوەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک خۆیان بچوک بکەنەوە لەپێشوازی هەر شاندێکی نافەڕمی، کەسەردانی پارێزگاکە دەکەن.