" تەحەدای ئەو حکومەتەو بەرپرسانی ئەو حکومەتە دەکەین، کە لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی بەنزین دەکەینەوە بە 480 دینار"
مژدە مەحموود ـ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ
دوای کۆمەڵێ بەدواداچون و قسەکردن لەگەڵ هەندێ بازرگان و کۆمپانیا، گەیشتینە ئەوەی کە ئەگەر دەسەڵات ڕێگری نەکات ئەوە لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی بەنزین دەکەین بە 480 دینار، بەڵام چونکە ئەو دوو حیزبە بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان قۆرخیان کردووە، ناهێڵن کەسی تر بەنزین داخڵ بکات و خۆیان بەئارەزووی خۆیان نرخەکە بەرز ئەکەنەوە.
ئەو دەسەڵاتە بەهەموو شێوەیەک باری سەرشانی خەڵکی گران کردووە، لەلایەک موچە نادات بەخەڵک، لەلایەکی تر باجی لەسەر هاوڵاتیان زیاد کردووەو بەنزین و هەموو کەلوپەلێکی لەسەر هاوڵاتیان گران کردووە.
بۆیە دووبارە تەحەداتان دەکەم، کە ئێوە راستدەکەن و ئەو زیادەی پارەی بەنزینە نادزن بۆ خۆتان، ئەوا ڕێگە بدەن نرخی بەنزین بکەین بەو نرخەی کە ئەیڵێین.