بابەتەکان

السبت، 8 مايو 2021

دیار ڕەحمان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا


 
ئاگانیوز
دوای سێ ساڵ لەنەخۆشکەوتنی ئەمڕۆ دیار ڕەحمان بۆوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا.

میدیاکانی هەرێم بڵاویان کردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یاریزانی بەناوبانگی هەرێمی كوردستان دیار ڕەحمان بەرەو ئەمەریكا بەڕێ كەوت.

هاوکات، ئەمڕۆ شەممە هەشتی ئایار، دیار ڕەحمان یاریزانی بەناوبانگی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەین.

وابڕیاربوو مانگی ڕابردوو گەشتەكەی دیار ڕەحمان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاوەری گەشتەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.

جێی باسە دیار لە ساڵی 2018 تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن و كتوپڕ بووە، پێشتر لە ریزی هەریەك لە یانەكانی هەولێر و برووسك یاریی كردووە و لە ریزی هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشداری لە پاڵەوانیەتیی كۆنیڤای هەرێمەكان كردبوو.