ئاگانیوز
پارتی گه‌لی تورکمانی به‌سه‌رۆکایه‌تی عرفان که‌رکوکی بڕیاریاندا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠٢١ نه‌ک له که‌رکوک
له‌و باره‌یه‌وه عرفان که‌رکوکی سه‌رۆکی پارتی گه‌لی تورکمانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " بڕیارماندا وه‌ک حزبێکی تورکمانی له که‌رکوک بایکۆتی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین و به‌شداری نه‌که‌ین.
گووتی " بایکۆتی کردنمان له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هۆی ئه‌و دۆخه عه‌سکه‌رتاریه‌ته‌ی که‌رکوکه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ داگیرکردنی ماڵ و باره‌گاکانی حزبه‌که‌مان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی له دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ له که‌رکوک.
زیاتر ڕوونیکرده‌وه " له ئێستادا باوه‌ڕمان وایه خه‌ڵک ناتوانن به ئازادانه ده‌نگ بده‌ن، تاکو دۆخی که‌رکوک ئاسایی نه‌بێته‌وه هه‌ڵبژاردن له‌و شاره ئازادانه نابێت.
که‌رکوکی له کۆتاییدا گووتی " ئێمه چه‌ندین جار به‌فه‌رمی داوامان له حکومه‌ته‌که‌ی کازمی کردووه که باره‌گا داگیرکراوه‌کانمان و ماڵه‌کانمان چۆڵ بکرێن له‌لایه‌ن حه‌شدی
شه‌عبیه‌وه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکی جدی نه‌بووه بۆیه به بۆچوونی ئێمه که‌رکوک داگیرکراوه.