ئاگانیوز
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوەی لەکەیسی سزادراوانی بادینان دا و بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەنووسەکانی پەسەندکرد.
دادووەر شێخ لەتیف مستەفا پسپۆر له یاسای ده‌ستوری لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم، کە لە پێنج دادوەر پێکدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.
ئەماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە رۆژێكی ره‌ش و وه‌رچه‌رخانێكی ترسناكە له‌ڕووی به‌كارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھه‌رێمیش زیاتر ناشیرین ده‌كات.
ئاشکراشیکرد، تائێستا بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم چاپ و واژۆنه‌كراوه و ھیواشی خواست چاوی پێدا بخشێندرێتەوە و باسی لەوەشکردووە دوونیا ئه‌وه‌نده‌ی به‌به‌ره‌وه نیه، چونكه باش ده‌زانن بێ گوناحن و تاوانیان نه‌كردوه، ھه‌روه‌ك چۆن دادگای تاوانه‌كانی دھۆك پێشتر له كه‌یسی ھاوشێوه‌ی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری بڕیاریدابو كه ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌ده‌لی پێ تاوانبار كراوه تاوان نیه‌و ده‌چێته خانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه گرتنه‌وه".
شێخ لەتیف پێشیوایه لەئەگەریچاپکردن واژۆکردنی بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، تاكه رێگا مابێت ئه‌وه‌یه، كه وەکو خۆی دەڵێت: "سه‌رۆكی ھه‌رێم له‌ئاستی وته‌كانی خۆی بێت و بڕیارێكی لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات، چونكه پێشبینی ناكرێت تازه ده‌سته‌ی گشتی دادگای پیداچونه‌وه‌ش بریاره‌كه‌ی بۆ بگۆڕدێت یان بیه‌وێت بیگۆرێت، ئه‌گه‌ر داوای راستكردنه‌وه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر گریمان سه‌رۆك رازیش بێت بیدات به‌ده‌سته‌ی گشتی".
لەناوەڕاست و کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان بەتۆمەتی سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی هەرێم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکران و پاش چەند مانگێک و لەڕۆژی ١٦ـی شوباتی ئەم ساڵ دادگا تاوانەکانی هەولێر سزای ٥ساڵ زیندانی بۆ پێنج کەسی لەدەستگیرکراوانی بادینان دەکرد و بڕیارەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لەمانگی ئاداری ئەم ساڵێش ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆی دانپێدانانی سزادراوەکانی بڵاوکردەوە و ئەمەش جارێکی تر ناڕەزایی لێکەوتەوە و دەقی دانپێدانانەکانی ڕەتکرایەوە.