ئاگانیوز
رائید عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگەیاند " به‌یانی شەممە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆیە و رێگا نادرێت کەس لەبازگەکان بچێتە دەرەوە جگە لەو کەسانەی لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانییەوە دیاریکراون.
عامر ئاشکرایی کرد " به‌یانی ته‌واوی هێزە ئەمنییەکان لەناوشار راسپێردراون رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر سەرپێچیکاران بگرنەبەر .
جێگای باسه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بوو له شاره‌کانی عێراق به‌شێک له هاووڵاتیانی که‌رکوک گه‌شت و سه‌یرانی خۆیان کرد له شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی شاره‌که.