بابەتەکان

الخميس، 29 أبريل 2021

کەرکوک تانکەرێک لەکاتی دزینی نەوت دەستی بەسەرداگیرا


ئاگانیوز
دەرنگانێکی شەوی ڕابردوو لە کەرکوك ئەم تانکەرە لەکاتی دزیکردن لە بۆڕی سەرەکی نەوتی کەرکوك دەستی بەسەردا گیرا!،

 بەپێی زانیارییەکان بارهەڵگرەکە 36هەزار لیتر نەوتی هەڵگرتووە و ویستوویەتی لەڕێی بیرەنەوتێکی کونکراوەوە بەشێوەی نایاسایی نەوت بفرۆشێت، بەڵام دەستی بەسەرداگیراوە.

لەماوەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی لەوجۆرە لەکەرکوک و ناوچە نەوتییەکانی هەرێم و عێراق ڕوویداوە.