بابەتەکان

الاثنين، 5 أبريل 2021

کەرکوک: دوای هەواڵێکی ئاگانیوز پەڕلەمانتارێکی پارتی نهێنییەکانی سەردانەکەی ئاشکرا دەکات



ئاگانیوز
ئەمڕۆ ناسر هەرکی پەڕلەمانتاری پارتی لەلێژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق بەنهێنی سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی شارەکە کۆبووەوە.

هەر دوای سەردانەکە ئاگانیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای هەواڵگری بڵاوی کردەوە، کە پەڕلەمانتارەکەی پارتی پەیامی حزبەکە بەبەرپرسانی ئەمنی کەرکوک گەیاندووە، بەڵام سەرچاوەکە ناوەڕۆکی پەیامەکەی ئاشکرا نەکرد.

لەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لەلایەن ئاگانیوزەوە ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی ناوەڕۆک و وێنەی سەردانەکەی ئاشکرا کرد و لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە.

بەپێی وتەی خۆی ئامانجی سەردانەکەی بۆکەرکوک بەدواداچوون چارە سەرکردنی کێشەو گرفتی ئەفسرە کوردەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بووە.