ئاگانیوز
لیستی هاوبەشی حزبە کوردییەکانی کەرکوک بۆهەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە، کەوابڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆئاگانیوز لیستی هاوبەشی حزبە کوردییەکانی کەرکوک بۆهەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی پەڕلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە و حزبەکوردییەکانی کەرکوک بەلیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز، بەهۆی ئەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان لە کۆمسیۆن کۆتایی هات و بۆیە نەتواندرا کورد بەیەک لێست بەشداری لەهەڵبژاردنەکان بکات و بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوزیش لەئێستادا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدانی خۆیان پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە و تەنها حزبەکانی تر ماونەتەوە لیستی کاندیدانی خۆیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن.
حزبەکوردییەکانی کەرکوک لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حەوت کۆبوونەوەیان بۆپێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی کوردی لەهەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پێکهێنا بەڵام دوای حەوت کۆبوونەوە شکستیان هێنا لەدرووستکردنی لیستەکە.