ئاگانیوز
مه‌رجه‌عی باڵای کاکه‌ییه‌کان له جیهان داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی په‌یڕه‌وانی ئایینی یارسانی ده‌کات.
سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری که تاکه مه‌رجه‌عی کاکه‌یی / یارسانییه‌کانه له جیهان له نووسراوێکدا که کۆپیه‌کی بۆ ئاگانیوز نێردراوه" داوا له په‌یڕه‌وانی ئایینی کاکه‌یی ده‌کات پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی بکه‌ن و سه‌رجه‌م مه‌ڕاسیمی ئایینی و ئاهه‌نگه‌کان له ئێستادا ڕابگرن به‌هۆی زۆری بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری وه‌ک مه‌رجه‌عی باڵای یارسانیه‌کان له جیهان کاکه‌ییه‌کان په‌یڕه‌وی بڕیاره‌کانی ده‌که‌ن.
کاکه‌یی یاخود یارسانی ئاینێکی جیاواز و به‌شێکیان له باشووری کوردستان ده‌ژێن.