ئاگانیوز
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌مید کاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نوێ که‌رکوک له به‌غدا له‌گه‌ڵ فه‌ریق عيماد کوونه‌وه‌نه‌یه‌کی نهێنیان هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " عه‌مید کاوه غه‌ریب و فه‌ریق عیماد به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری پۆلیسی عێراق له به‌غدا له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌منیه‌کانی که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنیان ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " بۆ یه‌که‌م جاره له عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی کورد بکرێت بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی ئه‌منی که‌رکوک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد " بڕیاره کاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ پۆلیسی که‌رکوک کۆمه‌ڵێک پلانی ئه‌منی تۆکمه دابنێ به پشتیوانی و پاڵپشتی به‌رپرسانی حوکمی عێراق بۆ که‌رکوک.
جێگه‌ی باسه له پێشتردا به‌رپرسانی عێراق به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی سه‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه کورده‌کانی که‌رکوک نه‌کردووه که له‌گه‌ڵ کاوه غه‌ریب له ئێستادا ده‌یکه‌ن.
عه‌مید کاوه غه‌ریب پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بنکه‌ی داقوق بوو به‌ڵام به پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی تاکو له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر بوو هیچ کێشه‌یه‌ک ڕووینه‌دا به‌تایبه‌تی سنوره‌کانی داقوق سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی تێدایه. پاش ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌کادیمیای پۆلیسی که‌رکوک به‌هه‌مان شێوه کاری گه‌وره‌ی کرد و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا نه‌ده‌کرد.