ئاگانیوز
بەم زوانە هونەرمەند (ئەحمەد هەیاس) ئەلبومێکی هونەری بەناوی (باران) بڵاودەکاتەوە، کە لەشەش تراک پێکهاتووە.
تەواوی تراکەکانی ئەلبومەکە لەلایەن هونەرمەند (ئاراس ڕەفعەت)ـەوە لەستۆدیۆی (پیانۆ) کاری دەنگی بۆ کراوە و ئاوازی زۆرینەی تراکەکانی ئەلبومەکە لەلایەن هونەرمەند (ئەحمەد هەیاس)ـەوە داندراوە و تێکستی گۆرانییەکانیش لەلایەن هەریەکە لە (ئەحمەد هەیاس و ئەکرەم هەواس و محمد عوبێد)ـەوە نووسراوەتەوە.
ئەحمەد هەیاس یەکێک لەهونەرمەندە کۆنەکانی ناوچەی گەرمیان و پاش زیاتر ڵە٣٠ساڵ لەئەنجامنەدانی ڤیدیۆ کلیپ بۆبەرهەمەکانی، لە ساڵی ڕابردوودا بەرهەمێکی ڤیدیۆ کلیپی بەناوی (خودایە تاکەی؟) بڵاوکردەوە.