نەهرۆ قادر
گرنگە هەمووان بزانین ڕۆژی ۱٤/٤ بەڕۆژیک لەیەک کاتدا ۲۰ هەزار کورد بەشیوەیەکی دڕندانە زیندە بەچاڵ و شەهیدکران.
وە لەچەند پڕۆسەی جیا جیادا ۱٨۲ هەزار کورد شەهیدکران. کیشەی سەرەکی گەلی کورد نەکردنی جینۆسایدی کوردە بەنیودەوڵەتی.
ئەمەڕێگایەکی تۆکمەیە بۆ فەراهەمکردنی دەوڵەتی کوردی. وە زۆر نمونەمان هەیە لەوڵاتان لەکاتی بەنیودەوڵەتی کردی جینۆسایدی گەلەکەی توانیویەتی دەوڵەتیک تەشکیل بکات یان لەڕێگەی کەیسەکانی جینۆسایدەوە بەناو پڕۆسەی دەوڵەت سازیا بەڕێیان کردوە.
تاوەک بون بەدەوڵەتیکی سەربەخۆ وە توانیوشیانە لە دەوڵەتە پیشکەوتوەکان بن. ئەو ناحەقیە دڕندانەی بەرامبەر بەکورد کراون ئایا تا ئیستە بەنێودەوڵەتی کراون بەشیوەیەکی ڕەسمی و دیکۆمێنت جگە لەسەر ئاستی ناوخۆ لە سەر ئاستی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی کراون؟ یان هەر بەزارەکی کورد جینۆسایدی هەیە لەکاتیک دا بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی جینۆساید یەک پێوەر بەسە. بەڵام گەلی کورد زیاتر لەچەند پێوەریکی هەیە بەڵام بەداخەوە تا ئیستە لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی نەناسراوە بەبەڵگەو دیکۆمێنت تەنها بەزارەکی لەسەر ئاستی دەرەکی ناسراوە.
سودەکانی ناساندنی جینۆساید لەسەر ئاستی دەرەکی بریتیە لە پاراستنی هێرشی دڕندانە لەوکاتەدا پارێز بەندی بۆ دروست دەبیت لە لایەن نەتەوە یەگرتوەکان.
ئەم نەتەوەیە پاراستنی دەکەویتە سەر ئەمریکا
یەکیکی دی لە دەسکەوتەکانی ناساندنی جینۆساید لەسەر ئاستی دەرەکی بریتیەلە داواکردنی مافی چارەی خۆنوسین لەسەر ئاستی وڵاتانی دەرەکی جگە لە ناوخۆ، لەڕێگەی جینۆسایدوە ئەتوانین باشتر ئەم مافە موومارەسە بکەن.
بەداخەوە ئەگەر جینۆساید لەسەر ئاستی دەرەکی بە دیکۆمێنت و ڕەسمی بکرایە هەمان کارەسات ڕوی نەئەدایەوە لە سنوری شەنگال ئەوکات لەلایەن نەتەوە یەگرتوەکان پارێزبەندی دەوڵەت بەردەست دەبوو. وەک نەتەوەکانی (جولەکە،ئەرمەن،مەقەدۆنیا،کرواتیا) ئەم وڵاتانە بەهۆی نێودەوڵەتی کردنی کەیسەکەیان توانیان پاریزبەندی بەدەست بینن. وە پاراستنیشیان دەکەویتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەگرتوەکان سەبارەت بەمافی چارەی خۆنوسین وەک دەزانین تا ئیستە گەلی کورد مافی چارەی خۆنوسینی بۆ فەراهەم نەکراوە لە سەر ئاستی فیدراڵی بۆیە ئەگەر جینۆسایدی کورد بەڕەسمی لەسەر ئاستی دەرەکی و بەڕەسمی بکرایە ئەوکات تاکەکانی کورد دەیانتوانی داوای مافی چارەی خۆنوسین بکەن لەسەر ئاستی دەرەکی بۆنمونە کە گەلی کور مافەکانی لەلایەن فیدڕاڵەوە نادریت ئەوکاتە بەهاوکاری ئەنجومنی ئاسایشی نیودەوڵەتی دەیتوانی سەربەخۆی ڕابگەیەنیت و نەتەوە یەگرتوەکان بە ناچاری پشتگیریان بکات. وەک وڵاتانی بەنگلادیش ساڵی ۱۹۷۱ لە پاکستان جیابویەوە بەڵام سەرکردەکانی کوردی تا ئیستە لەهەوڵی جینۆسایدا نەبوون بیکەن بەڕەسمی لەسەر ئاستی دەرەکی وە ڕۆژیک بۆ جینۆسایدی کورد دیاری بکریت تا بەقوڵی کاری لەسەر بکریت وەک جولەکەکان ڕۆژی ۲۷/۱ی بۆ دیاری کراوە لەلایەن نەتەوە یەگرتوەکانەوە، یان ۷/٤ بۆ جینۆسایدی ڕۆند دیاری کراوە چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جینۆسایدیان ناساندوە وە بەناچاری ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریان دەبن،
ڕیفراندۆم دەبیت چۆن بکریت؟
ئیمە نەهاتین لە ساڵی( ۲۰۰٥) لەکاتی نوسینی دەستوردا بەندیک بنوسین ئەگەر هاتوو حکومەتی ناوەند مافی ئیمەی نەدا، بەدیلیک دابنین ئەویش بەشیوەی ڕاپرسی ئەگەر بەزۆرینەی دەنگی هاونشتمانیان پێیان باش بوو لەناوەند جیابنەوە ئەوا لەژێر چاودێری نەتەوە یەگرتوەکان سەربەخۆیمان ڕادەگەیاند،
بەڵام بەداخەوە سەرکردەکانی کوردی نەهاتن جینۆسایدی کورد لەسەر ئاستی دەرەکی بە دیکۆمینت و بەڵگە بسەلمێنن وە ئیستە بمان توانیایە دەوڵەتیکی سەر بەخۆ بین، وە ئیمەی کورد چەندین ساڵە خۆمان بە هاوپەیمانی ئەمریکا دەزانین بەشێوەیەکی زارەکیە و بە ڕەسمی نیە، وە ئەگەر جینۆسایدی کورد بەشوەی فەرمی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی بناسرایە ئیستا کورد دەوڵەتیکی سەربەخۆ و وڵاتیکی پێشکەوتوو دەبوو ئەندامیک بو لە ئەندامانی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی وەک دەوڵەتیکی سەربەخۆ لە قەڵەم دەدرا.