ئاگانیوز
حکومه‌تی عێراق ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه که نرخی به‌رمیلی نه‌وت به‌چه‌ند بفرۆشێت له کۆمپانیای سۆمۆ ئه‌وه‌نده‌یش له هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێ به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " حکومه‌تی عێراق هه‌رێمی کوردستانی ناچار کرووه له‌و ڕێکه‌وتنه که مووچه و بووجه‌ی هه‌رێم بنێرێت نرخی فرۆشتنی به‌رمیلی نه‌ونی سۆمۆ به‌چه‌ند بێت به‌و شێوه‌یه له کوردستان وه‌ریده‌گرێت که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ١٠ دۆلار له فرۆشتنی جیاوازی هه‌یه له نێوان سۆمۆ و کوردستان که ئێستا کوردستان ناچار کراوه که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت بڕی ١٠ دۆلار زیاتر بدات به حکومه‌تی عێراق.
سه‌رچاوه‌که گووتی " ڕێکه‌وتنه‌که‌ی عێراق و کوردستان به‌و شێوه‌یه کراوه ڕۆژانه کوردستان ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به حکومه‌تی عێراق که‌واته کوردستان.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو " کوردستان به‌و شێوه‌یه ناتوانێت به‌بێ لێبڕینی مووچه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش بکات و لێبڕینی مووچه به‌به‌رده‌وامی ده‌بێت چونکه ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی زیانی زیاتر بووه وه‌ک له قازانجی.