دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له نزیک دیواری فڕۆکه‌خانه و نزیک گه‌ڕه‌کی کوردستان مێردمنداڵێک که ته‌مه‌نی ١٠ ساڵانه بوو به‌ناوی (ز،س،خ). له سه‌ر یه‌کێک له شوێنی فڕێدانی خاشاک دۆزرایه‌وه به کوژراوی پۆلیس تاوانباره‌که‌ی ده‌ستگیرکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند "له‌لایه‌ن هێزه‌کانی نه‌هێشتنی تاوانی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌وه بکوژی مێردمنداڵێکه به که‌متر له ٢٤ کاتژمێر ده‌ستگیرکراوه و دانی به‌تاوانه‌که‌ی ناوه تاوانباره‌که.
سه‌رچاوه‌یه‌که گووتی " تاوانباره‌که ناوی (ئ،ح) و ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه و دراوسێ ماڵی بکوژه‌که‌یه.
ڕوونیکرده‌وه " دوای ئه‌وه‌ی تاوانباره‌که داوای له منداڵه‌که کردووه سێکسی له‌گه‌ڵ بکات، به‌ڵام ممداڵه‌که ڕه‌تکرده‌وه‌ته‌وه تاوانبار ڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه (ز،س،خ) کوشتووه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئاشکرا نه‌بێت.