ئاگانیوز
لەگوندێکی سنووری شارۆچکەی کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بەچەک دەکوژێت.
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگوندی چەوری سەربەشارەدێی نەوجول لەسنووری شارۆچکەی کفری ڕوویداوە.
ئاشکراشی کرد، کچەکە ناوی(ه،م،ک)ـە و تەمەنی ٢٥ساڵە و دایکی دوو منداڵە و شوێنەواری بە گوللە بەجەستەیەوە دیارە و لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و تۆمەتبارەکەش هەڵاتووە و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردووەتەوە و بەپێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبارەکە دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردوە.