بابەتەکان

الاثنين، 1 مارس 2021

عێراق: لەڕێی ئاگانیوزەوە ناوت تۆماربکە بۆوەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا


 ئاگانیوز

ئاژانسی هەواڵی ئاگانیوز لینکێکی تایبەت بۆتۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە، کەدەیانەوێت ناویان تۆماربکەن بۆوەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەشی تەندرووستی ئاژانسی ئاگانیوز لەڕێی ماڵپەڕی حکومەتی عێراقەوە لێنکێکی تایبەت تایبەت بۆتۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە، کەدەیانەوێت ناویان تۆماربکەن بۆوەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

لینکەکە بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبییە و هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێی ئەو لینکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن.

لەناوەڕاستی شوباتی ئەمساڵەوە نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەوە و حکومەتی ناچاکرد جارێکی تر بیر لە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بکاتەوە و بڕیاری دا بە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لەڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە ڕاگەیاندرا و ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان لەکەرکوک قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت.