هونهرمهندی شانۆکاری کهرکوک نەژاد نهجم دوای ئهوهی لە ڕێی پۆستێکی فەیسبوکەوە کە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بهناوی پاراستنی پارتی ههڕهشهی لێکراوه
که ئهمه دهقی نووسینهکهیهتی که له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک بڵاوی کردووهتهوه
جەنابی سەرۆک وامزانی لە پێشوازیمان دەبن لە فرۆکەخانە لە وەفدەکەمان کە بەناوی حکومەتەکەت و کوردەوە
١٠ ڕۆژە ناسنامەی کوردبونمان بە دنیا ئەناسینن لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ قەرتاج بۆ مۆنۆدراما ،
نەمزانی ئەو مەعاشە ٤٠٠ ھەزارییەش دەبڕن کە قوتی ماڵ و مناڵمە و بەناوی پاراستنشەوە ھەڕەشم لێ دەکەن لەسەر ئەم پۆستەی لەسەر جەنابتانم کرد ،
باشە ھەر با بگەرایمەوە کوردستان ئەو کات ھەرەشەتان لی بکردایم بەناوی پارستنەوە و مەعاشەکەتان ببریایە ،
بەڵام باش بوو لە فرۆکەخانەی سلیمانیەوە دادەبەزم گەر نا لە فرۆکەخانەی ھەولیرەوە بەکەلەپچی منتان دەبرد ،
بۆ بڕینی مەعاشەکەم کە ٤٠ ھەزارە ئاساییە و کیشەم نیە دەچمەوە سەر کارەکەی خۆم دەست بە نانەوەیەکم دەکەم لە نانەواخەنەیک ،
بەڵام ھەرەشەکەی پارستنتان لە چی من خۆ دزیم نەکردووە یا قەتلم نەکردووە خۆ نەوتم نەفرۆشتووە !
خۆ لە دیسکۆ و مەلھەکان باندی تیلاک و ئافرەتم نییە سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە جوانەتان ھەر بتانھێشتایە بگەمە فرۆکەخانە ئەو کات ھەواڵەکەتان پێم بدایە و بتان کردایە سوپرایز و ھەرەشەکانتان بکردایە ،
سوپاس بۆ پێشوازیتان لێمان بەجدی ئێمە مستەحەقی ئەوەیان سوپاس
نەژاد نەجم، تونس قەرتاج
٣⁄٣٠⁄٢٠٢١