بابەتەکان

الثلاثاء، 2 مارس 2021

نەورۆز محەمەد و یەكەم كتێبی كوردی دەربارەی زانستی گەردوون .

 نوسینی : ستار جەباری

نووسەری ئافرەتی كوردمان زۆرە لەبوارەكانی هونەر و ئەدەبیاتی كوردییەو


ە و لە مەستوورەی ئەردەلانیەوە ، تاكو ئەمڕۆ دەیان ئافرەتی نووسەری بەتوانامان هەیە، وەلێ‌ لەبواری زانست و ژانەرەكانی تر بەڕووی نەبوونین، خۆشبەختانە ئیمڕۆ ئافرەتێكی كوردی لەدایكبووی شاری كەركووك ، پێشەنگ لەم بووارە و وەكو یەكەم خانمە كورد  كتێبێكی ناوازەی لەبواری زانستی گەردوونناسیەوە بەناونیشانی :"گەشتێك بەناو گەردووندا " نووسیوەتەوە و چاپ وپەخشیشی كردووە، نەورۆز خان جیا لەوەی   نووسەرێكی بەتوانای بواری زانستی و     ،  هاوكات ئەندازیارێكی بەسەلیقەیە و وەرگێڕێكی راستەوخۆی زۆر بەتوانایە لەزمانی  ئینگلیزییەوە .. 

لەوڵامی پرسیاری  ئەوەی

 چۆن بوو بیرت لەدانای كتێبێكی زانستی و گەردوونناسی بكەیتەوە ؟! 

  لەوڵامدا گوتی : هەر لە منداڵیەوە  ئارەزوو  هیوا و خواستێكی زۆرم   بۆ زانست هەبووە بەتایبەتی دەربارەی زانستی گەردوونناسی، بیرمە كاتێك، منداڵ بووم لە سەربانی خانوو دەنووستین ، هەموو شەوێك چاوم دەبڕییە مانگ و لە ئەستێرەكان  رادەمام و بیرم لێیان دەكردەوە ، كە سوڕی ژیانی ئەم ئەستێرە و هەسارانە چۆن دەست پێدەكات و چۆن كۆتایی دێت.!! بەشێوەیەكی ترزیاتر ئارەزووی زانستی فەلەكم دەكرد.

حەز و هیوای زانینم بۆ ئەم زانستە زیاتر و زیاتر دەبوو، خەڵكی تەماشای فیلمی ئاكشن و رۆمانسی و شتی وایان دەكرد، من بەپێچەوانەی خەڵك،   ڕۆژانە تەماشای چەندین ڤیدێۆ و فیلمی  دۆكۆمێنتاری   دەربارەی زانستی گەردوونم دەكرد، خۆم بەخوێندنەوەی كتێبەكانی "ستیڤن هاوكینگ و ئانیشتاین" و چەندین     زانای و پسپۆڕان و  شارەزایانی زانست سەرقاڵ دەكرد.

لەم بوارەدا..  

  بیرمە كە شەوی سەری ساڵ بوو دەچوینە ناو ساڵی نوێوە بۆ 2019   هەر لەو شەوەدا بڕیارم دا، كە كارێكی باش ئەنجام بدەم و ببمە پێشەنگ لەبواری دانانی كتێبێكی زانستی، و دەستبكەم بە نووسینی كتێبێك دەربارەی زانستی گەردوون بە زمانی شیرینی كوردی،. سوپاس بۆ خوا و خێزانەكام توانیم بە هاوكاری و هاندان پاڵپشتی ئەوان بەسەركەوتوی كارەكەم بەجێ گەیاند.

لەبەر ئەوەی كتێبخانەی كوردی لە بواری زانستدا لەوپەڕی دەست كوردتیدایە، تەنانەت هەندێك بواری زانست یەكدێڕیشی بە كوردیشی لەبارەوە نەنووسراوە، بۆیە كاتی  ئەوە هاتووە كە ئاوڕێكی جدیتر لەم بوارە بدرێتەوە  هەر بۆیە  ئەم هەوڵەی منیش هەر لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوەی گرتووە. و هەر بۆ زانیاری هەمولایەك لەبەر ئەوەی لەزمانی ئینگلیزیدا شارەزاییەكی تەواوم هەیە بۆ نووسینەوەی كتێبی ناوبراو سوودم لە  28 سەرچاوەی جیهانی وەرگرتووە ، كە سەرجەمیان بەزمانی ئینگلیزی نووسراون.

لەوڵامی پرسیاری ئەوەی هیچ هەوڵێكت نەداوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پەرە بەم زانستە بدەن؟!

لەوڵامدا گوتی: لە  24/4/ 2019 بانگهێشت كرام بۆ كۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بۆ ئاهەنگی ساڵیادی لە دایكبوونی  شاژنی بەریتانیا" شاژنە ئیلیزابێس" ، لەو ئاهەنگەدا چاوم بە بەڕێز " قوباد تاڵەبانی" كەوت و هەندێك باسی كتێبەكەم بۆ كرد ، ئەویش زۆر دڵخۆش بوو پیرۆزبای لێكردم.. لێرەدا پێمخۆشە بەسەرهاتێكی خۆش  بگێڕمەوە ، ئەوەبوو   لە بەڕێز " قوباد تاڵەبانی"م پرسی و وتم: كاك قوباد ناتانەوێت لە زانكۆكانی كوردستاندا بەشێك بكەنەوە دەربارەی زانستی گەردوون!!

ئەویش بە پێكەنینەوە وتتی" نەورۆز خان با ئێمە كێشەی سەر زەوی چارەسەر بكەین ئینجا ئەچین بۆئاسمان".

ئاواتی من ئەوەیە ڕۆژێك بتوانم وەك یەكەم كچی كورد لە ناسا كاربكەم و گەشتێك بۆ سەرمانگ و هەسارەكان و  دەرەوەی زەوی بكەم...

لەكۆتاییدا ماوە بڵێین: نەورۆز خان ، ناوی تەواوی"  نەورۆز محەمەد قارەمان"ە و لە 21/3/1993 واتە لە نەورۆزی 1993  لە شاری كەركووك.  لە دایكبووە دواتر ئاستەكانی خوێندنی  سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە قەزای چەمچەماڵ تەواو كردووە، وە دەرچووی بەشی ئەندازیارییە لە زانكۆی سەڵاحەدین و ئێستاش كاری  ئەندازیار   دەكات.