بابەتەکان

السبت، 20 مارس 2021

به‌په‌له‌ هێزه‌ عێراقیه‌کان له‌که‌رکوک ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر سەربارەگای حزبی شیوعی کوردستان ده‌هێننه‌ خواره‌وه


ئاگانیوز

دوابەدوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەسەر بارەگای کۆمیتەی پارێزگای کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکە.

شێخ سدیق ئه‌حمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی محله‌یی حزبی شیوعی کوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند " هێزە عێراقیەکان لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا چونەتە سەر بارەگاکەی حزبی شیوعی و داوای داگرتنی ئاڵاکەیان کردووە

ئه‌وه‌یشی ڕایگه‌یاند " داوامان له‌ پۆلیسه‌کانی باره‌گاکه‌مان کردووه‌ ئاڵاکه‌ بهێننه‌ خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌ک ڕوونه‌دا. 

شێخ سدیق له‌ کۆتاییدا ڕایگه‌یاند " داگرتنی ئاڵای کوردستان له‌ ڕێگای جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکوک بووه‌ له‌ سه‌ر باره‌گاکه‌مان. 

گوتی "   وێڕای ئیدانەکردنی ئەم جۆرە مامەڵەیە هاوکات ڕایگەیاند بەغدا تا ئێستا بە نەفەسی شۆڤینیەت مامەڵە دەکات بەرانبەر بە دۆزی کورد و ئەوەشی بەرانبەر بە ئاڵای کوردستان کرا پێشێلی دەستورو یاسایەو دەچێتە چوارچێوەی داگیرکاریەوە،

وتیشی داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگاکەمان زیاتر هانمان دەدات پێداگری بکەین لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140 و چەسپاندنی مافەڕەواکانی گەلەمان