بابەتەکان

الجمعة، 12 مارس 2021

چی چاوەروان ئەكەن لەدوژمنانی كورد؟


عەبدوڵڵا حەساری-ڕۆژنامەنووس
زۆرم پێ سەیرە !كۆمەڵێك بەناو رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار كەوتونەتە تانە لە دانانی نەخشەی كوردستان لەسەر پولەكەی  پاپای ڤاتیكان ، وەك ئەوەی نەتەوەی كورد تاوانی كردبێ لەوەی لەسەر پولێكی نارەسمی نەخشەی كوردستانیان لەسەر داناوە ، لەكاتێكدا جەنابیان لە حزبێك كار ئەكات بۆ بەدیهانانی خەونەكانی نەتەوەی كورد ،یان ئەوتا خەباتی ئەم پارتانەی كوردستان راست نیە درۆ لەگەڵ نەتەوەكەی خۆیان ئەكەن و نۆكەری بیگانەن.

شتێك نیە ناوی كوردایەتی بێت یان مافی خۆمە بڵێم سنورو نەخشەی منش ئەمەیە ،باشە بەرای ئێوە؟ كەی ئێمە داوای مافی خۆمان بكەین وە داوا لەكێ ؟بكەین مافی سەربەخۆیمان بداتێ لە كاتێكدا من لە توركیاوئێران وعێراق و سوریا بترسێم و دڵیان لێمان نەرەنجێ،ئەمەوێ بزانم كەی ئەمان ڕازی ئەبن داوای مافی خۆم بكەم ، بەم قسانەی ئەمانە بێت ئێمە تەنها ئیدارەی ئەم برا گەورانە پارتەكانی كورستان بین ، باسی مافی نەتەوەی كورد نەكەین ، بەڕاستی شەرمەزاریە بەقەد پەرلەمانتارە كوردەكانی توركیامان پێ ناكرێ لەناو جەرگەی پەرلەمانی تورك ئەدەنە بان سنگی خۆیان هاوار ئەكەن كوردستان لە ناو دڵمانە. بەرامبەر بەهەموو رەگەزپەرستەكانی تورك ، شەرمەزاریە گەریلا هێزی تورك بشكێنێ لە چیای گارا داستان تومار بكات منش خەمی ئەوەم بێت دڵی تورك و فارسم لێ برەنجێ ،سەیری بەرخودانی فەرماندە مەزڵومی كۆبانی و روژئاوا بكەن عارەقەی شەرمەزاری بڕێژن ،لە كۆتاییدا ئەڵێم پولەكەی پاپا بە شانازیەوە ئەنەمە ناوچەوانمەوە چونكە نەخشەی وڵاتێكی داگیركراوی لەسەر نەخشێنراوە بەهەزاران شەهیدی بۆ دراوە ئەوەش نیشتمانەكەمە كوردستان