بابەتەکان

الاثنين، 8 مارس 2021

کێ ترسی لە ئەشکەوتەکان ھەیە؟


 ئومێد وەڵاتی


ئێمە لە ناو ئەشکەوتەکان لە دایک بووینە و ھەر لە ناو ئەشکەوتەکانیشەوە پەروەردە کراوین و لە دژی نەیارانی کوردستان هەر لە ناو ئەو ئەشکەوت و دوڵ و کێوانەدا سەرمان بە قەد لوتکەی چیاکان بەرز بووە و ئارامترین و گەرم و خوشترین ماڵی ئێمە بوون، ئەوجا لە بەر چەند تازە پێگەیشتوویەکی تێنەگەیشتوو چون ترسمان لە ئەشکەوت دەبێ، ئەسلافەکانی ئێوەش وەکو ئێستای ئێوە ھەوڵیان دەدا و هاوشێوەی زمانی ئێستاتان دەدوان و کرداریان ھەبوو، لێ ھیچی لێ شین نەبوو، ئێوەمانان دەتانەوێت بە ھەمان نەھج و هزر کار بکەن و دواییش وەک ئەوانەی پێش خوتان بە سەری خواربووی سەرشانتان بێنەوە لامان و بڵێن ھەڵەبووین و نەدەبوایە ئەو کارە بکەین. 

ھەر کاتێک بەینی نێوان پارتی و بەشێک لە یەکێتی بەرەو باشبوون ڕویشت چەند کالفامێکی سەر بە زلەکالفامەکەیان بە قسەی بازاڕی و دوور لە بەرپرسیاریەتی دەست بە ڕشانەوە دەکەن، ئەگەر تەڕەفداری و باڵ باڵێنی ئێوە بۆ کالفامێک نەبوایە گومانی تێدا نەبوو ئێستا لە  سەرکردایەتی حزبەوە کەش و فشتان نەدەکرد، بەڵکو لە بنکردایەتیش جێتان  نەدەبوویەوە، چونکە شایستەی سەرکردایەتی کردنی مالی خوشتان نین چ جای  ڕابەرایەتی کردنی حزبێک.

لەوەش گۆمانمان نیە کە هەر کاتێک بوتان بلوێت دەیان کاری پێچەوانەی نەهج و ئامانجەکانی خوتان و خوێنی شەهیدەکانتان ئەنجام دەدەن، چونکە ئێوە بە ڕۆژی ڕۆناک خەریکی خاکفرۆشتن و کروزانەوە بوون بۆ بێگانە بە ئامانجی لە عەرزدانی پشتی براکانتان ئەوجا بۆ قسەی بازاری کە فڕچکتان پێوەی گرتووە ھەر گومانتان لێ ناکرێت، بەڵام لە بیر نەکەن دە ئەوەندەی ئێستاتان هەڵەوەڕ و دەمشڕ بن هێشتاش هەر سفر، سفر، سفر، سفری دوای فاریزەن.