بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە گەڕەكی كوێستان تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ش.م.ج) تەمەن 55 ساڵ دەستگیر كرد، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك مامەڵەی بە دۆلاری كۆن و نوێ كردبوو و دوای ئەوەی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو، خۆی لێ شاردبوونەوە.
تۆمەتباری ناوبراو، كە چەندین تاوانی لەو جۆرەی ئەنجام داوە و لە ژمارەیەك بنكەی پۆلیسیش داوا كراوە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، راگيراو و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
هەر هاووڵاتییەكیش مامەڵەی هاوشێوەی كردووە و پارەی لێ بردراوە، دەتوانێت سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات بكات بە مەبەستی نووسینی سكاڵا لە دژی تۆمەتباری سەرەوە.