بابەتەکان

الجمعة، 5 فبراير 2021

کەرکوک: نزیکەی حەوت ملیۆن دینار لەمۆڵێک دزرا


 ئاگانیور

ئێوارەی ئەمڕۆ، چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لەمۆڵەکانی گەڕەکی ئیسکان لەشاری کەرکوک.


بەپێی زانیارییەکانی ئاگانیوز دزەکان لەڕێی شکاندنی قوفڵی دەرگای مۆڵەکەوە دزەیان کردووەتە ناو مۆڵەکە بەبڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی کارتی مۆبایل یان دزیوە لەگەڵ بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقی، کە لەنێو قاسەی مۆڵەکەدا هەڵگیرابوو.


گەڕەکی ئیسکان یەکێکە لەگەڕەکە کۆنەکانی شاری کەرکوک و زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردی ڕەسەنی کەرکوکن.