بابەتەکان

الخميس، 4 فبراير 2021

تۆمەتبارێك لە سلیمانی دەستگیركرا

 

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون 

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە.

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون .لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان