ئاگانیوز
بەیانی ئەمڕۆ دەروێش تاهیر کەسایەتی دیاری ناوچەی شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەئاگانیوزی ڕاگەیاند بەیانی ئەمڕۆ دەروێش تاهیر کەسایەتی دیاری ناوچەی شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد.
تاهیر سابیر ناسراو بەدەروێش تاهیر کەسێکی قسەخۆش و نوکتەزانی ناوچەی شێخ بزێنی بووە و دەگێڕنەوە لەدەیەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ناوبانگی گەیشتبووە ڕادیۆی کوردی بەغدا و بانگێشتکرابوو بۆئەنجامدانی بەرنامەیەک.