ئاگانیوز
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی ئاگانیوزی ڕایگه‌یاند، عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆیی عێراق سبەی بەیانی بەسەردانێک ده‌گاته شاری که‌رکوک.
سه‌رچاوه‌که ئەوەشی خستەڕوو، کە وابڕیاره سبەی بەیانی پاش گەیشتنی بەشاری کەرکوک غانمی چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقییەکان ئه‌نجام بدات، که تایبه‌ته به پرسی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆخی ئەمنی که‌رکوک.
سەردانەکەی غانمی لەکاتێکدایە، ئەمشەو نیشان شکێنەکانی چەکدارانی داعش لەگوندی یەنگیجەی سەربە شارەدێی ئامرلی سەربەشارۆچکەی خورماتوو لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی خۆجێی گوندەکەی بەئامانج گرت وبەهۆیەوە پۆلیسێکی بەنەتەوە تروکمانی بەمەزهەب شیعەیە بەناوی(محمد جەواد خەلیل ) گیانی لەدەستدا.