بابەتەکان

الاثنين، 8 فبراير 2021

ژن لە نێوان ون بونی خۆیوو ونبونی کۆمەڵگەو سیاسەتی بەڕێوبەردنی دادگادا.


 سروش هەڵەبجەیی-نووسەر
 دە چمە ناوەڕۆکی بابەتەکەم  هه میشە ووتومە گەر بازاڕێک نەبێ  بۆ لەشکڕین  هیچ کەسێک  لەشی خۆی نافڕۆشێ...
ژنێک    کاتێ خۆی ناناسێوو خۆی ون دەکات  کە  فاکتەری زۆر هه ن بۆ خۆ ون کردنی  یەکێ  لەوفاکتە رانە  ڕووی ناخی مرۆڤە ڕەنگە  کەس نەی بینێ کەس درکی پێ نەکات   ئەوەش زۆر ڕق یاخودتوڕەیی یاخود.. تۆڵە سەندنەوە  بەرامبەر  ئەو ڕوداوانەی لە ژیاندا ڕودەدەن یان ئەوڕقانەی  هه مانە بەرامبەر  کەسێک  یان تۆڵە سەندنەوە بەشێوازێکێ هه ڵە ....
 یاخود لەگۆشە گیریوو دەست بەسەریوو  زوڵمی بە رامبەرەوە بەدوای دەرچە یەک دەگەڕێێن  تالێێ  هه ڵبێن  ئەمە پەیوەندی بەڕەگەزەوە نیە  لەهه ردوو ڕەگەزەکەدا بونی هه یە.. لە ڕوی سایکۆ بایلۆجیەوە هه زاران نوسین هه یە باس لەماندوو بونی ڕۆحی مرۆڤەکان دەکات تا ئەوڕادەی دەیانەوێت بەشێوەیەک خۆیان خاڵی بکەنەوە..لەگەڵ کەسایەتی ڕاستە قینەی خۆیان شەڕ دەکەن چونکە  ئەوەی دوای ئەمەدێت  مرۆڤە  خاوەن کەسایەتیەکە نیە بەڵکوو کەسە  دروستبوە کەیە  تۆڵە دەکاتەوە....... ئەم حاڵەتە ناجێگیرە یان مرۆڤ بەلا ڕێدا دەبات توشی هه ڵەوو خۆ ون کردنی دەکات یان خۆی دەکووژێت  یان توشی  ئینحیراف دەبێ لە هوو شتێکی کۆمەڵگە. لەم کاتەدا کۆمەڵگەش  بەزەیی نیە  لە هه رسێ حاڵە تەکدا ئەو مرۆڤە دەبێتە گاڵتە جاڕ.. زۆرە لە بازاڕەکاننو  شوێنەگشتیەکان  یان دەبێتە مەزە .... یان خۆی  وەک لەخەوێکی نائاگادابێ  خۆێ دەکاتە مەزە لەم کاتەدا تەمەن گرنگی نیە  چونکە مرۆڤ ون دەبێ خۆێ وون دەکات پێویستە کەسێک ڕێگەی پیشان بداتەوە  بیگەڕێنێتەوە. جێگای بەزەی
 ئەوەی دەمەوێت باسی کەم ، هه رچەندە من ئەم ژنە ناناسام  تەنیا  چەند ڤیدۆیەکیم بینی  بۆم دەرکەوت بەشێوازی مکیاجە کەیدا..  لە هه مو ئەوشتانە باسم کرد بونی  هه یە .. لەناو ئەم ژنەدا . لەکۆتاجاردا  ئەوفشارە ناوەکییەی ناخی  .  ئەم مرۆڤەی کردە مرۆڤێکی مەزە زۆر خەڵک  ترشەکانی خۆیان بەم ژنە و نەفامیەکەی  دەفڕۆشتەوە  وایان کرد بە هاندانێکی  هه رزەکارانە تەواوخۆی وونکرد تا گەشتە ئەوڕادەی خۆی بە ئە و ڕۆ گە یاند  لە وون بونی خۆیدا هه رزەکارانە مامەڵەی کرد  بە ڕادەیەک تەمەنو کەسایەتیوو   ژیانی خۆی کردە قوربانی ئارەزوە نەشکاوە کانی ڕابردووی وە دەرفەتێکی کردەوە بۆهه رزە جاڕوو نەخۆشەکانی سێکسوو  بازاڕ کردن بەجەستەی ژنان ئەم مڕۆڤانە  جێگەی بەزەیینوو پێویستیان بە پەروەدەو گەڕانەوە بوو  بۆ  بونی خۆیان نەک  خۆیان ون بکەن دەروازەش بکەنەوە بۆ کەسانێک وەک یاری بەکاریان بێێنن.. ئەوەی جێێ تێبینو سەرنجە  سەدان باندی لەشە فڕۆشی لەکوردستان بەئاشکرا بونیان هه یە بەڵام  هیچیان  دەرناکەنوو سزانادرینوو بگرە  خزمەتیش دەکرێن نادادیە  کەسێک بەتەنیا سزابدرێتوو  ئەوانەی هاوکاریبونوو   ڕێگەیان بۆخۆش دەکرد لە هه ڵەکانی بەردەوامبێ  ئەوان  تەماشاکەربنوو  وەک بەرزی بانان بۆی دەربچن ؟؟ پرسیارەکە ئەوەیە .. لەشی خۆی بەکێ فڕۆشت ئەوانە،کێبون سەمایان لەگەڵ دەکرد ئەوانە کێبون ئەوکچو ژنانەی کە لەڕێکەی ئەمەوە دەیان کڕی  بۆچی سزا نادرین  کوان بۆ دادگایی ناکرێن ...... . .
 پرسیارە کە ئەوەیە   بۆچی جیاوازێ تاوان لە سەر هه ڕدوو ڕەگەز حساب ناکری   لەکاتێکدا  خودای گەورە  جیاوازی سزادانی  فاحیشە کار ناکات  گەر پیاوبێ یاخود ژن ..  لە صورتی  نوردا.. ده فه رمویت...... الزانی لاینكیح الا الزانیة  والزانیة لاینكیحها الا الزانی....  واته  زیناكه ر نابی کەسی پاک بینی  ئەبێیت وەک خۆی بێ   

 دەستەڵات بۆچی  هه مان باندوو  لەشفڕۆشەکانی تر ناخە زیندان بەئاشکرێ....   ئەی بۆچی ڕێگە  لەو کەسانە ناگرن  بەئاشکرا لەکەناڵە کان  هه مان  شێواز   مرۆڤ دەکەنە کاڵای سێکسی ڕێگەی  بەکاڵا کردنی  ژن دەخەنە پێش  تیڤیەکان بێ ئەوەی ڕەچاوی  ڕەسەنایەتی کلتوری کوردی بکەن ......

 خوزگە  ژنی کورد بیزانیایە  لەگەورەیی خۆێێ  بەڵام کۆمەڵگەی کوردی تاوانباروو    بێتاوانە   لە هه مان کاتدا خۆی  کەر دەروزەکەی بۆکەنەوە  هه وشتێک دەکات  ههرخۆشی محکمەکارو لۆمەکارە.....    ئتر مرۆڤ کە‌خۆیی وون دەکات  پێێویستە مامۆستایەکی هه بێ  بۆگەڕانەوەی  نەک مامۆستایەکی  هه بێ بەلا ڕێێ بەری.